هێزی به‌رگری له په‌نجشێر: قاعیده و تاڵیبان یه‌كیان گرتووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌ره‌ی به‌رگری ئه‌فغانی له ویلایه‌تی په‌نجشێر له ئه‌فغانستان رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له شه‌ڕی نێوان بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و هێزه‌كانی به‌ره‌ی به‌رگری ئه‌فغانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د مه‌سعود له هه‌رێمی په‌نجشێر، رێكخراوی قاعیده چووه‌ته پاڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له تۆڕی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌ره‌ی په‌نجشێر نووسیویه‌تی: "قاعیده و تاڵیبان یه‌كیان كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه شه‌ڕی به‌ره‌ی په‌نجشێر بكه‌ن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه".
جێگای ئاماژه‌یه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ته‌واوی خاكی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵ كردووه، ته‌نیا هه‌رێمی په‌نجشێر نه‌بێت له باكووری رۆژهه‌ڵاتی كابولی پایته‌خت.
له 15ی مانگی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی تالیبان ده‌ستی به‌سه‌ر كۆشی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانستاندا گرت و رۆژی دواتر رایگه‌یاند، جه‌نگ له ئه‌فغانستان كۆتایی هاتووه و شێوازی فه‌رمانڕه‌واییش له‌و وڵاته له ئاینده‌یه‌كی نزیك ئاشكرا ده‌بێت.
له 31ی مانگی رابردووش، كه دوو رۆژ به‌ر له ئێستا بوو، دوایین سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابوله‌وه ئه‌و وڵاته‌ی جێهێشت، به‌مه‌ش بوونی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان كۆتاییهات.
H.B