مه‌رجه‌عێكی باڵای شیعه كۆچی دوایی كرد
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د سه‌عید حه‌كیم، مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی شیعه له ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه كۆچی دوایی كرد.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "فورات"ی سه‌ر به عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه، ئه‌مرۆ محه‌مه‌د سه‌عید حه‌كیم، گه‌وره مه‌رجه‌عی باڵای مه‌زهه‌بی شیعه له عێراق، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه كۆچی دواییكرد.
جێگای ئاماژه‌یه، محه‌مه‌د سه‌عید حه‌كیم، كوڕێ محه‌مه‌د عه‌لی بن ئه‌حمه‌د بن موحسین ته‌باته‌بائی ئه‌لخه‌كیمه و له ساڵی 1934 له شاری نه‌جه‌ف له‌دایكبووه، ئه‌و یه‌كێكه له گه‌وره مه‌رجه‌عه‌كانی هاوچه‌رخی مه‌زهه‌بی شیعی له پارێزگای نه‌جه‌ف.
H.B