سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی حەكیم دەكات

هاوخه‌می خۆی بۆ جیهانی ئیسلام و گەورە مەرجەعەكان و خانەوادەی كۆچكردوو ده‌ربڕی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی

K24- هه‌ولێر:

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی، ئایه‌توڵڵا سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عید حه‌كیم، كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی جیهانی ئیسلام و گەورە مەرجەعەكان و خانەوادەی كۆچكردوو كرد و هاوخه‌می خۆی بۆیان ده‌ربڕی.

ده‌قی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مەرجەعی پایەبەرزی ئایینی ئایەتولڵا عوزما (سەید محەمەد سەعید حەكیم)ـمان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی جیهانی ئیسلام و گەورە مەرجەعەكان و خانەوادەی بەڕێزی حەكیم دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین سەبر و ئارامیان پێ ببەخشێت و رۆحی خوالێخۆشبوو بباتە بەر رەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شادی بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

3ـی ئەیلوولی 2021