پیانیچ هه‌ندێك نهێنی رۆناڵد كومان ده‌دركێنێت

ئۆمتیتی و پیانیچ له‌ راهێنانه‌كانی وه‌رزی 2020 ـ 2021ـی بارسێلۆنا
ئۆمتیتی و پیانیچ له‌ راهێنانه‌كانی وه‌رزی 2020 ـ 2021ـی بارسێلۆنا

دوای تەنیا رۆژێک لە جێهێشتنی بارسێلۆنا و پەیوەندیکردنی بە خواستن بە یانەی بێشکتاشی تورکی، مێرالیم پیانیچ لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی مارکا هێڕش دەکاتە سەر رۆناڵد کۆمان و دەڵێت کۆمان بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ نەکردووە و لە سەرەتاوە فەرامۆشی کردووە.

مێرالیم پیانیچ ناوه‌راستكاری نوێی یانه‌ی بێشکتاشی توركیا ده‌ڵێت: کۆمان لە سەرەتاوە منی فەرامۆش کرد، ئەو راهێنەرێکی زۆر نامۆیە و یەکەمجارە لە ژیانم شتێکی وا دەبینم، کۆمان تائێستا قسەی لەگەڵم نەکردووە، بەڵام من وەکو یاریزان هەموو شتێکم قبووڵ کردووە، کۆمان وا هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکردم کە تەمەنم 15 ساڵان بێت.

پیانیچ گوتیشی: ئەو راهێنەرێک نەبوو کە پاڵپشتیم بکات لە کاتێکدا زۆر بە جدی مەشق و راهێنانم دەکرد و ئەو ئامادە نەبوو ئامۆژگاریمان بکات و رێنمایی بدات، من دەمویست کۆمان راستەوخۆ قسەم لەگەڵ بکات، لە یارییەکانی پێنج تا 10 خولەک یاریی پێ دەکردم کەچی من 45 خولەک خۆم گەرم دەکرد و هەندێکجاریش هەر یاریم نەدەکرد.

پیانیچ ده‌شڵێت: نەخێر بە هیچ شێوەیەک پەشیمان نیم کە پەیوەندیم بە بارسێلۆناوە کردووە، من زۆر بە تامەزرۆ بووم یاریی بۆ ئەم یانەیە بکەم و بە ئاستی خۆم گەیشتمە بارسا و یوڤێنتۆس و دەمتوانی ئەم کارە بکەم و متمانەم بەخۆم هەبوو، بەڵام رێگەیان نەدا خۆم بسەلمێنم، ئێشتاش کە پەیوەندیم بە بێشیکتاش کردووە زۆر دڵخۆشم و هەوڵدەدەم هاوکارێکی باشی یانەکە بم.

میرالیم پیانیچی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له‌ هاوینی رابردوو له‌ یوڤێنتۆسه‌وه‌ به‌ 60 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ یانه‌ی بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌  به‌شداریی 30 یاری كردووه‌ و هیچ گۆڵێك و ئاسیستێكی نه‌كردووه‌، له‌ هاوینی ئه‌مساڵیش به‌شێوه‌ی خواستن به‌ 20 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ بێشكتاش كرد و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا له‌ هاوینی 2024 كۆتایی دێت.