ئهو هێزهی له ناوچهی سهرگهڕان كشابووهوه گهڕێندرایهوه شوێنی خۆی
K24- سهرگهڕان:
لەژێرفشاری هاووڵاتیان و هەوڵی پەرلەمانتارێکی کورد له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، ئەو هێزەی سوپای عێراق کە لەگوندی شەحەلی سەربە شارەدێی سەرگەڕان کشابوونەوە، گەڕێنرانەوە شوێنەکانی خۆیان، زۆربهی هاووڵاتیان لەترسی دووبارە پەلاماردانی داعش گوندەکەیان جێهێشتووە، ئەوانەشی کە ماونەتەوە، متمانەیان بەو هێزانە نییە بیانپارێزن و داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکەن.
دوای چۆڵبوونی دوو گوندی سنوورەکە لەترسی پەلامارەکانی داعش، ئەو خەڵکەی مابووەوە لەڕێگەی کوردستان24ـەوە بانگەوازی چارەسەری مەترسیداری دۆخەکەیان کرد، ناسر ههركی، پەرلەمانتاری كورد له لێژنەی ئاسایش و بەرگریش له پهرلهمانی عێراق گەیشتە گوندەکە و بەهەوڵی هەمەلایەنە و فشار و پێداگرییەکان ئەو هێزەی کشابووهوه، جارێکی دیکە گەڕێنرایهوه ئەو خاڵەی پێشووتر چۆڵیانکردبوو.
جێگای ئاماژهیه، چل و دوو گوندی سنووری سەرگەڕان جگە لەهەڕەشەی تەعریب، مەترسیی ئەمنیشیان لەسەرە، لهساڵی 2003ـهوه تا 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، سهردهمی زێڕینی ژیانی گوندنشینانی ئهو ناوچانه بوو، بەڵام لەدوای رووداوهكانی 16ی ئۆکتۆبەر و کشانەوەی پێشمەرگە لە سنوورەکە، هەموو شتێك پێچەوانەبوونهوه و ژیانێکی کوڵەمەرگی بەڕێدەکەن.
H.B