بەهۆی کەمی ئاو زیاتر لە 2 ملیۆن تۆن گەنم لە عێراق کەمیکردووە

بەرهەمی گەنم لەم وەرزەدا گەیشتە 4,539 ملیۆن تۆن گەنمی ناوخۆیی
بەرهەمی گەنم
بەرهەمی گەنم

K24 - هەولێر

فیدراسیۆنی کۆمەڵەی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند "کەمیی بەروبوومی کشتوکاڵی لە ئەنجامی کەمی ئاو و بارانبارینە، بەوهۆیەشەوە زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن گەنممان لە دەستداوە، نەدانی پارەی جوتیارانیش هۆکاریکی دیکەیە، کە دەبوایە بەرهەمی وڵات بگاتە 6 ملیۆن تۆن".

ئاماژەی بەوەشکردووە "پێویستە عێراق بگاتە قۆناغی خۆبژێوی، بە زیادکردنی بەرهەمی  گەنم بۆ 4,2 ملیۆن تۆن لە ساڵێکدا و هاوردەکردنی 1 ملیۆن تۆن گەنمی هاوردەکراویش بۆ باشکردنی کوالێتی بە تێکەڵکردنی بە گەنمی خۆماڵی.

ئەوەشخراوەتەڕوو: "ساڵی داهاتوو رێژەی بەرهەمهێنانی بەروبوومی کشتوکاڵی کەمدەبێت و ئەوەش بەروونی دەردەکەوێت، چونکە دۆسییەی ئاو لە عێراق باش بەڕێوە نابرێت".

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق بەرهەمی گەنم  لەم وەرزەدا گەیشتە 4,539 ملیۆن تۆن گەنمی ناوخۆیی، لە کاتێکدا وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پێشبینی دەکرد بەرهەمی ناوخۆیی بگاتە 6 ملیۆن تۆن.