به‌ره‌ی به‌رگری له په‌نجشیر به‌رامبه‌ر تاڵیبان ده‌وه‌ستێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
شه‌ڕ و پێكدانان له نێوان چه‌كدارانی تاڵیبان و به‌ره‌ی به‌رگری ئه‌فغانستان به‌رده‌وامه، دوێنێش گوته‌بێژی تاڵیبان رایگه‌یاند، له هه‌وڵێكدا دۆڵی په‌نجشیریان كۆنترۆڵ كردووه.
ویلایه‌تی چه‌نجشیر دوایین ویلایه‌تی ئه‌فغانستانه كه رووبه‌ڕووی هێرشه‌كانی تاڵیبان ماونه‌ته‌وه، ژەنەڕال "مارك مێلی"، سوپاسالاری ئەمه‌ریکا رایگەیاند، کە ئێستا ئەگەرێکی زۆر هەیە جارێکی دیکە ئەفغانستان رووبەڕووی جەنگی ئەهلی ببێتەوە، لەکاتەوە هێزەکانی تاڵیبان و هێزە ئۆپۆسزیۆنەکان ماوەی چەند رۆژێکە لە ویلایه‌تی پەنجشیر رووبەڕووی شەڕێکی خوێناوی بوونەتەوە.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕكه‌ر، له به‌ره‌ی به‌رگری و چه‌كدارانی تاڵیبان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه كۆنترۆڵی په‌نجشیریان كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روونه، تا ئێستا شه‌ڕ له‌و ویلایه‌ته به‌رده‌وامه.
تاڵیبان له ساڵی 1996ـه‌وه تا دوایین حوكمی خۆی له ئه‌فغانستان له ساڵی 2001 نه‌یتوانی ویلایه‌تی په‌نجشیر كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام ئێستا هه‌موو توانای خۆی خستووه‌ته‌گه‌ڕ تا ویلایه‌ته‌كه كۆنترۆڵ بكات.
بیلال كه‌ریمی، گوته‌بێژی تاڵیبان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان توانیویانه ناوچه‌ی خه‌نج و عه‌نابه كۆنترۆڵ بكه‌ن، له تویتێكیشدا نووسیویه‌تی: "موجاهیده‌كانمان به‌ره‌و سه‌نته‌ری ویلایه‌ته‌كه ده‌ڕۆن".
فەهمی دەشتی، گوتەبێژی بەرەی بەرهەڵستكاری نیشتمانی ئەفغانستان لە پەنجشیر گوتی: "هێزەکانمان لە دەربەندی خاواك بە هەزاران تیرۆریستی تاڵیبانیان گەمارۆداوە. چەکدارانی تاڵیبان ئۆتۆمبێل و چەکەکانیان بەجێهێشتوون".
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانیش رایگه‌یاند، شه‌ڕ له په‌نجشیر به‌رده‌وامه، به‌ڵام پێشڕه‌وییه‌كان هێواشه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و مین-ه‌وه، كه له‌سه‌ر رێگه‌ی بازاراك دانراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش كرا، پڕۆسه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و هێرشه‌كان له هه‌مناكاتدا به‌ڕێوه‌ده‌چن.
هه‌ینی رابردوو، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند، ویلایه‌تی په‌نجشیریان كۆنترۆڵ كردووه، به‌هۆیه‌وه له كابول ئاهه‌نگیان ده‌ستپێكرد و ته‌قه‌ی خۆشیان ده‌كرد، كه بووه هۆی كوژرانی 17 كه‌س و برینداربوونی 41 كه‌سی دیكه.
د.ی