هانده‌رانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید خۆپیشاندانیان ده‌ست پێكرد
ده‌نگۆی رۆیشتنی دیێگۆ سیمیۆنی له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هانده‌رانی یانه‌كه‌ی نیگه‌ران و دڵته‌نگ كردووه، ئێواره‌ی دوێنێ له پێناو مانه‌وه‌ی ئه‌م راهێنه‌ر خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌م یاریگه‌ی ڤیسێنتی كالدیرۆن ئه‌نجامدا و چه‌ندان دروشمیان بۆ مانه‌وه‌ی سیمیۆنی به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ماركا، نزیكه‌ی 4 هه‌زار هانده‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، له به‌رده‌م یاریگه‌ی یانه‌كه‌یان به ده‌نگێكی به‌رز و گه‌وره هاواریان بۆ سیمیۆنی ده‌كرد كه یانه‌كه‌ی جێنه‌هێڵێت.
سیمیۆنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید دووجار له ساڵه‌كانی 2014 و 2016 یانه‌كه‌ی گه‌یانده فیناڵی چامپیۆنز لیگ و له هه‌ردوو یارییه‌كه‌یش له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ریال مه‌درید به‌خت یاوه‌ری نه‌بوو.