بۆ یه‌كه‌مجار نرخ و مووچه‌ی نێیمار له‌گه‌ڵ پاریس ئاشكرا ده‌بێت
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیا تێچووی گواستنه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤای له بارسێلۆنا بۆ پاریس سانجێرمان ئاشكرا كردووه كه نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی نیو ملیار یۆرۆ.
رۆژنامه‌ی ئێل موندۆی ئیسپانیا له راپۆرتێكدا ورده‌كاری له باره‌ی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی نێیمار له 2017 بۆ پاریس خستووه‌ته‌ڕوو، تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پاریس سانجێرمان جگه له‌و 222 ملیۆن یۆرۆییه‌ی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمار كه داویه‌تییه بارسێلۆنا، ساڵانه‌ش له دوای باج 43 ملیۆن یۆرۆی دیكه‌ی داوه‌ته نێیمار و له‌گه‌ڵ كۆی پاداشته‌كان مووچه‌ی ساڵانه‌ی نێیمار ده‌گاته نزیكه‌ی 50 ملیۆن یۆرۆ، به‌مه‌ش كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی نێیمار له‌و پێنج وه‌رزه‌ی له پاریسه گه‌یشتووه‌ته 489 ملیۆن یۆرۆ.
به گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی رۆژنامه ئیسپانیاییه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه نێیمار بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك زیاتر له 650 هه‌زار پاوه‌ندی ده‌ستده‌كه‌وێت، مووچه‌كه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی لیۆنێل مێسی و كلیان مباپێیه كه ئێستا هه‌ر سێكیان به‌یه‌كه‌وه له پاریس یاری ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش ئێستا نێیمار خاوه‌نی زۆرترین مووچه و پاداشته له مێژوودا.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه نێیمار به‌شێكی زۆری كاته‌كانی له پاریس سانجێرمان به پێكان به‌سه‌ر بردووه‌ته‌وه، به‌جۆرێك له كۆی 156 یاری له خولی فه‌ره‌نسا ته‌نیا به‌شداریی له 71 یاری كردووه، هه‌ربۆیه پاریس به‌هۆی پێكانه له دوای یه‌كه‌كانی نێیمار زۆر مه‌به‌ستیه‌تی كلیان مباپێ له یانه‌كه بهێڵێته‌وه.