نێچیرڤان بارزانی: نامانەوێت بچینە ناو ئەو وردەكاریانەی بەرپرسانی ئێران باسی دەكەن

"بە سوپاسەوە دەڕوانینە ھەڵوێستی ئێران"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/bd0d34f2-3e50-4980-82a3-15bb1645ff4f/nechrvanbarzaniiran.ism/manifest

K24 - ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، سوپاسی هه‌ڵوێستی ئێران ده‌كه‌ین له‌ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان و ناشمانه‌وێ بچینه‌ نێو ئه‌و ورده‌كاریانه‌ی كه‌ به‌رپرسانی ئێرانی ده‌ڵێن "ئێمه‌ هه‌ولێرمان له‌ ده‌ستی داعش پاراست".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (كوردستان24) رایگەیاند: "گومان لەوەدانییە لەسەرەتای ھاتنی داعش ئێران یارمەتی ئێمەی داوە، بەردەوامیش سوپاسی ئەو یارمەتیانەیان دەكەین، نامەوێت بچمە ناو ئەو وردەكاریانە، ئەگەر ئەوان نەبوونایە ھەولێر دەپارێزرا یان نا؟ ھەر ئەوەندە دەڵێم بە سوپاسەوە دەڕوانینە ھەڵوێستی ئێران".

 ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ حه‌سه‌ن رووحانی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گوتی: "ئه‌گه‌ر ئێمه‌ نه‌بوینایه‌ داعش هه‌ولێری داگیر ده‌كرد".