لە وان ھێشتا زستانە سەختە

خەڵك جل و بەرگی زستان دەپۆشن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/d9e181cc-3f6c-46d0-a6a9-cae68cf5befb/WanZstanBerdewame.ism/manifest

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ سەرەتای مانگی شەشە و لە زۆربەی وڵاتان وەرزی ھاوین دەستپێدەكات، كەچی لە ناوچە كوێستانییەكانی میكسی وان ھێشتا زستانە و چەند مەتر بەفر لە ناوچەکە ماوە و زۆر جار پلەی گەرماش لەژێر سفردایە.

سەرما و سۆڵەی زستان لە ناوچە كوێستانییەكانی میكسی وان بەردەوامە و ھێشتا بەفرێكی زۆری لێ ماوە و زۆر جار پلەی گەرما بە نیوەڕۆش چەند پلەیەك ژێر سفرە، خەڵكی بە مەبەستی گەشتی زستان و نێو بەفر دەچنە ئەو دەڤەرە، بەڵام رێك وەك زستان جل و بەرگی ئەستوور دەپۆشن تاوەكوو گەشتێكی نێو بەفر لەو دەڤەرە ئەنجامبدەن.

گەشتیارێك لە كەشوھەوا و گەشتكردن لەو ناوچە دەڵێت: "ئێرە رێگەی خاراباتە برادەران، رێگەی ژمارە 2985، تەماشا بکەن باڵام 175 سەنتیمەترە، دەستیشم بەرز كردووەتەوە كەچی بەفر زۆر بەرزترە، بەلانی كەم سێ مەتر دەبێ، لە زۆر شوێنی توركیا خەڵك دەچنە سەر دەریا، كەچی لێرە ھێشتا زستان بە سێ مەتر بەفر دەبینین، وەك جلوبەرگەكانیشم دەبینن، پێموایە ئێستا نزیكەی 3 پلەی ژێر سفرە، ئەوە دەچینە مانگی شەشەوە".