به‌هائییه‌كانی كوردستان كێن؟
K24- هه‌ولێر:
كوردستان له رووی فره‌یی ئاین، مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه، ده‌وڵه‌مه‌نده، له دێر زه‌مانه‌وه رێزگرتن له نێوان ته‌واوی بیركردنه‌وه‌و ئاینه‌كاندا هه‌بووه، به‌هائییه‌كان به‌شێكن له پێكهاته‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر، ئاینه‌كه‌یان پێڕه‌و ده‌كه‌ن.
ئه‌میر عوسمان مه‌لوود، به‌ڕێوه‌به‌ری پێكه‌وه ژیانی ئاینه‌كان، له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ئاینی بەهائیی (178) ساڵ پێش ئێستا، لە وڵاتی ئێران سەری هەڵداوە، رابەری رۆحیان (میرزا حوسێن عه‌لی)ـیە، پەیڕەوانی ئەم ئایینە بە پەیامهێنەر و حەزرەتی (بەهائوڵڵا) ناوی دەهێنن.
راشیگه‌یاند، پەرتووکی پیرۆزیان ناوی (الكتاب الأقدس)ـه، شوێنی خودا پەرستیان (مشرق الأذكار)ـه، گرینگ‌ترین دوو جەژنیان لە کۆی جەژنەکانی دیكه، جەژنی (رەزوانە) هه‌موو ساڵ له (21/4) ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، سەری ساڵی بەهائییەکانیش له (3/21)ـی یەکەم رۆژی نەورۆزه.
روونیكرده‌وه، جەژنی دووه‌م لە لای پەیڕەوانی ئەم ئایینە زۆر پیرۆزە، كه جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی (بەهائوڵڵایە)ـه، بۆ ساڵی (2020) رێژەی پەیڕەوانی ئەم ئایینە لەسەر ئاستی جێهان لە نێوان هەشت ملیۆن بۆ نۆ ملیۆن به‌هائیی دەبن.
ئاماژه‌یپێكرد، بەپێی ئاماری ئەنجومەنی بەهائییەکان، لە هەرێمی کوردستان، نزیکەی (100) خێزانی به‌هائیی هه‌ن و بەسەر شارەکانی هەرێمی كوردستان دابەش بوونه، پیرۆزترین شوێنی ئەم ئایینە لە هه‌رێمی کوردستان بەلای پەیڕەوکارانی به‌هائیی، شاخی(سەرگەڵ و بەرگەڵوو)ـی سەر بە پارێزگای سلێمانیە، چونکە لە یاداشتەکانی حەزرەتی بەهائوڵڵا ئاماژەی بۆ کراوە، لەو کاتەی کە لە وڵاتی ئێران دوور خراوەتەوە، خۆشترین دوو ساڵی تەمەنی لەم ئەشکەوتەدا بەسەر بردووە.
روونیشیكرده‌وه، هەر لەم یاداشتەی خۆی باسی له دانیشتوانی دەوروبەری شاخی سەرگەڵوو، كردووه، کە زۆر رێزیان لێناوه، لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، نوێنەری فەرمیان هەیە.
گوتی، لە رووی کو‌لتوور و کۆمەڵایەتیەوە، زۆر تێکەڵاوی کۆمەڵگەی کوردستانن، ناسنامەی کوردستانی بوون لای پێکهاتەی بەهائیەکان پیرۆزە، خۆیان جیا ناکەنەوە.
جه‌ختیكرده‌وه، بەگشتی بەهائیەکان لەسەر زمانی خۆیانەوە حەز بە ڕایەڵەی حزبی و سیاسی ناکەن، کەمتر دێنە ناو کایەی سیاسییەوە، حەزی ئەوان زیاتر کاری مەدەنی و کولتووری ئایینیە، لە رێگای ئەنجومەنی باڵای بەهائییەکان بڕیارە یەکلاکەرەوەكان ده‌رده‌چن.
جێی باسه به‌هائییه‌كان لە هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، ئەنجومەنی باڵایان هەیە، لەسەر ئاستی جیهانیش سێ ئەنجومەنیان له هه‌ر یه‌ك له بەرازیل و مالیزیا و ئەمەريکادا هه‌یه، نوێنەری فەرمیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان هه‌یه كه (بانی دۆگالە)ـه‌یه.
ك.ب