جۆی هوود: پاڵپشتی له گه‌لانی عێراق ده‌كه‌ین
K24 - هەولێر:
له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستانه‌وه ، تا وڵاتی مه‌غریب، سنووری (رۆژهه‌ڵاتی دوور)ـه، كه جۆی هوود وه‌ك یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كات، هوود، ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌مه‌ریكا بۆ كاتێكی نادیار، پابه‌نده به پاراستنی ئه‌و ناوچه‌یه.
رایگه‌یاند، جۆ بایدن له رێگه‌ی دروستكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی نوێ له ته‌واوی جیهاندا، به‌نیازه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بپارێزێت، تا ئاستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی هه‌لی كار و پاراستنی ژینگه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه ببینه‌وه.
ئاماژه‌یپێكرد، به‌شێك له عێراقییه‌كان پێیان وایه ئیداره‌ی بایدن هاوسۆز نییه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێستای عێراق، بۆ ئه‌مه بایدن له (26)ـی ته‌مووزی رابردوو دیداری له‌گه‌ڵ كازمی ئه‌نجامداوه، رێكه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ عێراق ئیمزا كراوه، شاندی پایه‌به‌رزیش چووه‌ته عێراق، كه پێكهاتبوون له گه‌وره راوێژكارانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، رێككخه‌ری تایبه‌تی ئاسایشی نیشتیمانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جێگری وه‌زیری به‌رگری بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات، سه‌ردانه‌كانمان بۆ عێراق له ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانن و پێم وایه به‌ره‌و پێش چووه، به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی سه‌ربازی و ئاسایش.
روونیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ عێراقدا له زۆر پرسی جیاواز هه‌ماهه‌نگین، كه له درێژه‌ی رێكه‌وتنی ستراتیژیدا هه‌مووی باسكراوه، زۆر جاریش باسمان له‌وه كردووه كه عێراق هاوبه‌شێكی گرنگی ئه‌مه‌ریكایه رۆڵێكی گرنگ له ناوچه‌كه ده‌گێڕێت، تا به‌ده‌ستهێنانی دوا ئامانج، له عێراق ده‌مێنینه‌وه.
گوتیشی: تا دروستبوونی عێراقێكی دیموكراتی به‌یه‌كه‌وه ده‌بین، پاڵپشتی گه‌لانی عێراق ده‌كه‌ین، پێویسته گه‌لانی بۆچوونه‌كانیان به ئاشكرا ده‌رببڕن، دوور له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و تووندوتیژی و ترس، بۆ ئه‌مه ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی له ته‌واوی لیست و كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، سه‌ره‌ڕای پشتگیریكردن له هه‌ڵبژاردن، بۆ دروستكردنی رژێمێكی دیموكراتی، له به‌غدا.
باسیله‌وه‌شكرد، دڵخۆشبووین به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی رێگه‌دان به‌كاركردنی یونامی(نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق)، بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، جیا له‌وه‌ش ئه‌مه‌ریكا به بڕی (5.2) ملیۆن دۆلار پاڵپشتی له هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌كات، كه كۆی گشتی بوودجه‌ی یونامی بۆ هه‌ڵبژاردن( 15.8) ملیۆن دۆلاره، به هیواین بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووكان به‌هێزه‌وه بێت، بۆ رێگه‌گرتن له ساخته‌كاری و دروستكردنی متمانه بۆ عێراقییه‌كان، تاوه‌كو له داهاتوودا عێراقییه‌كان رێز له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بگرن و به‌شداری تێدا بكه‌ن و ئه‌و هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌ش كه له عێراقدا هه‌ن، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش تا كۆتایی هاتنیان، له‌وێن.
راشیگه‌یاند، له ته‌واوی جیهاندا، ئه‌مه‌ریكا به‌دوای چاره‌سه‌رییه دیپلۆماتییه‌كانه، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه ناوچه‌ییه‌كان و دووباره دروستكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یانێتیی و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و رێز گرتن له پره‌نسیپه‌كانی دیموكراتییه‌ت.
روونیكرده‌وه، پابه‌ندیمان به پاراستنی ناوچه‌كه بۆ كاتێكی نادیاره، پارێزگاریكردن له ئاسایشی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی خواروو، له‌كاره له پێشینه‌كانمانه، رێكه‌وتنی بازرگانیمان له‌گه‌ڵ مه‌غریب، ئوردن، ئیسرائیل، به‌حره‌ین و عه‌مماندا هه‌یه، كه بڕه‌كه‌ی ملیاره‌ها دۆلاره، جیا له‌وه‌ش بازرگانی له‌گه‌ڵ سعوودیه، میسر، كوه‌یت، ئیمارات و قه‌ته‌ر ده‌كه‌ین، وێڕای ئه‌وه‌ش (70) هه‌زار قوتابی له‌وناوچه‌یه‌دا له ئه‌مه‌ریكا ده‌خوێنن، به درێژایی مێژوو (1.5) ملیۆن قووتابی له ئه‌مه‌ریكا خوێندنیان له قوتابخانه و ده‌زگا ئه‌كادیمییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له بواری پزیشكی و ته‌كنه‌لۆژیا و په‌ره‌پێدانی ژیانی گه‌لانی ناوچه‌كه، خوێندنیان ته‌واو كردووه.
جه‌ختیكرده‌وه، نابێت سووده‌كانی رێككه‌وتن و ئاسایی كردنه‌وه‌ی نێوانی ئیسرائیل، میسر و ئوردن، له‌به‌رچاو نه‌گرین، واتای ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ینێت، كه كێشه‌كانی ناوچه‌كه بووه شتێكی رابردوو، ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامیشه بۆ نزیكردنه‌وه‌ی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان.
سه‌رچاوه: شه‌رق ئه‌وسه‌ت
ك.ب