له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا به‌ریتانیا 31 هه‌وڵی تیرۆریستی پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كین مه‌كالۆم، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوخۆیی به‌ریتانیا، رایگه‌یاند، پۆلیس و ده‌زگای هه‌واڵگری، (31) هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی و پشێویان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو، له‌نده‌ن (31) هه‌وڵی پشێویی و كرده‌ی تیرۆریستی له‌ناوخۆی به‌ریتانیا پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن تیرۆریستان و تووندڕه‌وه‌كان، پیلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو.
روونیشیكرده‌وه، له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، (6) هه‌وڵی تیرۆریستان و تووندڕه‌وانمان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌یپێكرد، هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر به‌ریتانیا، به‌رده‌وامه، كاتێك 9 ملیۆن په‌نابه‌ر له نه‌ته‌وه و پێكهاته‌ی جیاواز له به‌ریتانیا په‌نابه‌رن.
سه‌رچاوه: شه‌رق ئه‌وسه‌ت
ك.ب