كوردستان24 لە سبەیەوە رووماڵی فراوان بۆ رووداوەكانی هەڵبژاردنی عێراق دەست پێدەكات

چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی نوێ بۆ گه‌نجان ته‌رخانكراوه‌
هەڵبژاردنی عێراق 2021
هەڵبژاردنی عێراق 2021

K24 – هەولێر:

كوردستان24 بەدرێژایی رۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، زۆربەی بەرنامەكانی خۆی تایبەت دەكات بە  پرسی هەڵبژاردن و لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان، رووماڵی ئاهەنگ و چالاكی لایەنە بەشداربووەکان و كاندیدەكان دەكات.

كوردستان24 كارنامەی كاندیدان، كێبڕكێی لایەنە سیاسییەكان بۆ گەیشتن بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەدەستهێنانی زۆرترین كورسی بڵاودەكاتەوە، هاوكات پرسیاری هاووڵاتیان رووبەڕووی كاندیدەكان دەكاتەوە. 

وێڕای ‌رووماڵی فراوان و بەدواداچوونی رۆژانەی كوردستان24 لە تەواوی شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق، كۆمەڵێك پڕۆگرامی مەیدانی و سەرنجڕاكێش پێشكەش دەكات، لەوانە:

پڕۆگرامی پلانی من

بەرنامەیەكی رۆژانە دەبێت و هەر رۆژێك لەگەڵ كاندیدێك، باس لە پلانەكانی دەكات بۆ كەرتە جیاوازەكان، بۆ هەر كەرتێكیش دەچنە شوێنی كارەكە و گوێ لە داخوازی دەنگدەر و پیشەوەرەكان دەگرن. كۆڤان عزەت پڕۆگرامەكە پێشكەش دەكات.

بەرنامەی پلانی من
بەرنامەی پلانی من

ئەزموونی كوردستان

ئەزموون و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان لە چاوی كۆمەڵێك گەنج و هاووڵاتیانی شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق پیشان دەدرێت، میوانەكان تێڕوانینی خۆیان لەبارەی كوردستانەوە دەخەنەڕوو. سۆڤان فەرمان بەرنامەكە پێشكەش دەكات.

بەرنامەی ئەزموونی من
بەرنامەی ئەزموونی من

پاسی هەڵبژاردن

بەرنامەیەكی رۆژانەیە لەگەڵ دەنگدەرانی گەنج، هەر جارە و  كۆمەڵێك گەنج بەشداری دەكەن، بۆ دیاركردنی تێڕوانینی خۆیان لە بارەی هەڵبژاردن و داهاتووی وڵات، گەنجەكان سەردانی چەند كاندیدێك دەكەن و داواكارییەكانیان رووبەڕوودەكەنەوە. یادگار فایق پڕۆگرامی پاسی هەڵبژاردن پێشكەش دەكات.

بەرنامەی پاسی هەڵبژاردن
بەرنامەی پاسی هەڵبژاردن

نیوەی كۆمەڵ

كاندیدانی ژن لە بارەی رابردووی سیاسی و پلانی داهاتوویان دەدوێن، لەو بەرنامەیە، پرسەكانی ژن و ماف و یاساكانی تایبەت خێزان و چۆنیەتی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردن گەنگەشە دەكرێت. ئیمان دەرباز ئەو بەرنامەیە پێشكەش دەكات.

بەرنامەی نیوەی کۆمەڵ
بەرنامەی نیوەی کۆمەڵ

بۆ داهاتوو

هەر جارەو گفتوگۆ لەگەڵ كەسایەتییەكانی كورد دەكرێت، ئەوان لە گۆشەنیگای خۆیانەوە باسی گرنگی بەشداری كورد لە هەڵبژاردن و پڕۆسەی سیاسی لە عێراق دەكرێت. شڤان عابد گفتوگۆ لەگەڵ میوانەكە دەكات. 

بەرنامەی بۆ داهاتوو
بەرنامەی بۆ داهاتوو

پڕۆگرامی هەڵبژێر:

پڕۆگرامێكی مەیدانییە، لەنێو خەڵك، بە هەموو چین و توێژە جیاوازەكان تۆماردەكرێت. ئامانج لە بەرنامەكە پیشاندانی رای پیشەوەر و توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگەیە لەسەر پرسی هەڵبژاردن و چاوەڕوانیان بۆ داهاتوویەكی باشتر.

هەروەها لە ستۆدیۆکانی كوردستان24 لە هەولێر و سلێمانی و بەغدا، چەندین گەشتی هەواڵی تایبەت و دیبەیت و بەرنامەی گفتوگۆیی پێشکەش دەکرێن.