زانكۆی دهۆك سێیه‌م كۆنفرانسی زانستیی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت ده‌كات به شۆڕشی ئه‌یلوول
K24 - دهۆك:
زانكۆی دهۆك، سێیه‌م كۆنفرانسی زانستیی نێوده‌وڵه‌تی خۆی، كه به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تایبه‌ت ده‌كات به شه‌سته‌مین ساڵیادی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول.
لە رۆژانی 12 و 13ی ئه‌یلوول/ سپێتێمبه‌ری 2021، لە هۆڵی کونفرانسەکانی زانکۆی دهۆک، بە دروشمی (شۆرشی ئەیلوول وەرچەرخانێک لە مێژووی سیاسیی کوردی‌دا)، سێیەم کونفرانسی زانستی نێودەوڵەتی بە بۆنەی 60مین ساڵوەگەڕێ شۆڕشی ئەیلوولی مەزن بەڕێوەدەچێت.
بڕیاره كاتژمێر 10:00 كاره‌كانی كۆنفرانسه‌كه ده‌ستپێبكات كه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و چه‌ندین پانێل و توێژینه‌وه‌ی زانستی مێژوویی له كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌خرێته‌ڕوو.
له‌و كۆنفرانسه زانستییه‌دا، چه‌ندین ره‌هه‌ندی جیاوازی مێژوویی له باره‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول به سه‌ركردایه‌تی مسته‌فا بارزانی نه‌مر، ده‌خرێنه‌ڕوو، كه چۆن شۆڕشه‌كه سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر تاك به تاكی كورد داناوه.
به‌رنامه‌ی كاری كۆنفرانسه‌كه: