بلدۆزه‌ره‌كه‌ی داعش ده‌ستگیركرا

له‌لای سوپای رژێمی سووریا

K24 - هه‌ولێر:

له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه‌ له‌لایه‌ن سوپای رژێمی سووریا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت, جه‌لاده‌كه‌ی داعش به‌ زیندوویی ده‌ستگیر ده‌كرێت، كه‌ به‌ بلدۆزه‌ر ناسراوه‌.

 رۆژنامه‌ی "میره‌ر"ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و جه‌لاده‌ ناوبانگێكی "خراپی هه‌بووه‌" و كاری سه‌ره‌كی بڕینی ده‌ست و قاچی ئه‌وانه‌ بوونه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌دا نین، هه‌موو كارانه‌شی به‌ به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌.

بلدۆزه‌ره‌كه‌ی داعش، له‌ ترسی ئاشكرابوون، وه‌ك "جۆنی جیهادی" كه‌ به‌ محه‌مه‌د موازی ناسرابوو، هه‌رگیز به‌بێ ده‌مامك ده‌رنه‌كه‌وتووه‌.

بلدۆزه‌ره‌كه‌ی داعش ده‌ستگیركرا
بلدۆزه‌ره‌كه‌ی داعش ده‌ستگیركرا
بلدۆزه‌ره‌كه‌ی داعش ده‌ستگیركرا
بلدۆزه‌ره‌كه‌ی داعش ده‌ستگیركرا
بلدۆزه‌ره‌كه‌ی داعش ده‌ستگیركرا
بلدۆزه‌ره‌كه‌ی داعش ده‌ستگیركرا