له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران راهێنان له‌سه‌ر هێرشی درۆنه‌كان ده‌كرێت.. گانتس هۆشداری ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
بینی گانتس، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئاشكرایكرد، ئێران بنكه‌یه‌كی ئاسمانی سه‌ربازیی تایبه‌ت كردووه به مه‌شق و راهێنانكردن به "گرووپه چه‌كداره بریكاره‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" له‌سه‌ر به‌كارهێنانی درۆنه‌كانی هێرشكردن له‌دووره‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "تایمز ئۆف ئیسرائیل"، ئه‌م گوتانه‌ی گانتس له كۆنگره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر هاتوون، كه له زانكۆی رایخمان سازكرا و دووپاتیكرده‌وه، "تاران ئه‌وه‌ی دامه‌زراندووه، كه ده‌كرێت به "تیرۆری به وه‌كاله‌ت" ناو ببه‌ین، له‌كاتێكدا ئه‌و یارمه‌تی دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك رێكخراوی بۆ یارمه‌تیدانی خۆی له پێكاندنی ئامانجه‌كانی له‌ڕووی ئابووری و سه‌ربازییه‌وه له ناوچه‌كه داوه".
وه‌ك وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌و بنكه ئاسمانییه له باكووری شاری ئه‌سفه‌هانه له ناوه‌ڕاستی ئێران.
گانتس گوتی: درۆنه‌كانی ئێران له وڵاتانی یه‌مه‌ن، عێراق، سووریا و لوبنان بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك تاران ئه‌و درۆنانه‌ی به هه‌موو گرووپه چه‌كداره بریكاره‌كانی خۆی داوه و زۆربه‌ی فڕۆكه به‌كارهاتووه‌كانیان دروستكراوی ناوخۆی ئێرانن".
ئه‌و وه‌زیره ئیسرائیلییه مه‌ترسی خۆی له‌وه نه‌شارده‌وه، كه ئێران له داهاتوودا ئه‌و جۆره فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانانه به كه‌رتی غه‌ززه بدات و له رێگه‌یانه‌وه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی له‌ڕووی چه‌كه‌وه به‌هێز بكات.
گانتس داوای سه‌پاندنی سزای زیاتریشی به‌سه‌ر تاران‌دا كرد، به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی له پیتاندنی یۆرانیۆم.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ده‌گوترێت ئێران فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له كرده‌كانی ناوچه‌كه به‌كارده‌هێنێت، دیارترین ئه‌و هێرشانه‌ش كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌نجام دراوه و تۆمه‌ته‌كه‌ی خراوه‌ته ئه‌ستۆی تاران، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی سه‌ر به ئیسرائیل بوو له یۆلیۆی رابردوو، وێڕای ئه‌و هێرشه‌ی كه كرایه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
گانتس دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و جۆره فڕۆكانه یارمه‌تی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا پێویست ناكات وه‌ك رووداوه‌كه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی تیرۆرستی بڕفێندرێت، به‌ڵكو ده‌توانرێت له دووره‌وه جڵه‌وگیر بكرێت.
گانتس گوتی: سروشی تیرۆ له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا له رێكخراوی بچووكه‌وه بۆ سوپایه‌كی سیستماتیك گۆڕاوه.
H.B