ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مه‌ریكی: ژه‌نه‌ڕاڵه‌كان وێنای ناڕاستیان ده‌رباره‌ی عێراق و ئه‌فغانستان ده‌گه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكی پیته‌ر ماس، له چوارچێوه‌ی گوتارێكدا كه ماڵپه‌ڕی (زه ئینته‌رسێبت)ـی ئه‌مه‌ریكی، ئاماژه‌ی به جه‌نگی عێراق و ئه‌فغانستان كردووه، رایگه‌یاند، به سه‌ركردایه‌تی ژماره‌یه‌ك ژه‌نه‌ڕاڵی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی، هه‌ڵمه‌تێكی شاردنه‌وه‌ی زانیاریی له‌باره‌ی ئه‌و جه‌نگانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چوو، ئه‌میش له رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی وێنایه‌كی ناڕاست، تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی شه‌ڕه‌كان، زانیارییه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌رزی واقیع بوون، به‌تایبه‌ت ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی كۆتایی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، رووی راستی بابه‌ته‌كانی ده‌رخست.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا سه‌ربازه‌كانی به‌وجۆره راهێنابوو، كه به‌پێی پێویست هه‌نگاو بنێن، كه به‌پێی راپۆرته‌كانی پنتاگۆن (وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا)، (1.3) ملیۆن حاڵه‌تی تاوانكردنی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی له جه‌نگه‌كانی ئه‌فغانستان و عێراق، تۆمار كراوه، وه‌ك كووشتن و ئازاردانی خه‌ڵكی.
روونیكرده‌وه، ژه‌نه‌ڕاڵه سه‌ربازییه‌كان، كۆنگرێس و گه‌لی ئه‌مه‌ریكایان به‌هه‌ڵه له‌باره‌ی شه‌ڕی ئه‌فغانستان و عێراق تێگه‌یاندووه، چونكه ئه‌گه‌ر راستییه‌كانیان بدركاندبا، كاریگه‌ری ده‌بوو بۆ سه‌ر ژیانی پیشه‌ییان، هه‌روه‌ك بینرا تا ئێستا هیچ ژه‌نه‌ڕاڵێكی ئه‌مه‌ریكایی سزا نه‌دراوه، به پێچه‌وانه‌وه، خه‌ڵاتیش كراون، چه‌ندین میدالیای جه‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه، دوای خانه‌نشینبوونیان مووچه‌ی زۆریشیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
نووسه‌ر ده‌شڵێت: ژه‌نه‌ڕاڵه‌كان رێزێكی زۆریان لێده‌گیرێت، نه‌ده‌كرا ئه‌وان بێده‌نگ بن له زانیارییه دروسته‌كان، یاخوود سه‌باره‌ت به شه‌ڕێكی بێ كۆتایی و ئامانج، زانیاری هه‌ڵه‌یان بڵاو ده‌كرده‌وه، كه له‌ماوه‌ی (20) ساڵی رابردوو جه‌نگێكی گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئه‌مه‌ریكا كرا، بووه هۆكاری دروستكردنی كاره‌ساتێكی مرۆیی، له‌به‌رامبه‌ریشدا هیچ كام له ژه‌نه‌ڕاڵه سه‌ربازییه‌كان سزا نه‌دران.
نووسه‌ر جه‌ختیكرده‌وه، سه‌دان هه‌زار له خه‌ڵكی بێ‌تاوان و سه‌ربازان له‌و دوو جه‌نگه‌دا كوژران، ملیۆنه‌ها كه‌سیش له وڵاتانی جیهاندا بوونه ئاواره و په‌نابه‌ر، ترلیۆنه‌ها دۆلاریش بۆ ئه‌و دوو جه‌نگه خه‌رجكرا، بۆیه سیاسییه‌كان له‌م ره‌وشه‌دا به‌رپرسن، به‌تایبه‌ت ژه‌نه‌ڕاڵه‌كان، چونكه ئه‌وان زۆر نزیكتربوون له شه‌ڕه‌كان، به‌تایبه‌ت هه‌ردوو ژه‌نه‌ڕاڵ لوید ئۆستن كه وه‌ك وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسی هێزی پیاده كاریكردووه، هه‌روه‌ها ده‌یڤید پترایۆس، یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تییه سه‌ربازییه ئه‌مه‌ریكییه‌ی كه له‌ماوه‌ی (20) ساڵی رابردوو رۆڵی كاریگه‌ری له‌و دوو جه‌نگه‌دا هه‌بوو.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ ساڵی (2003) بگه‌ڕێینه‌وه، ئۆستن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له یه‌كێك له پاڵاوگه‌كانی نه‌وت له به‌غدا ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ی باسكرد كه سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و كاره‌ساتێكی گه‌وره هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌وكات ئۆستن یاریده‌ده‌ری فیرقه‌ی پیاده‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا بوو، كه به بڕبڕه‌ی پشتی واشنتن ئه‌ژمار ده‌كرا، ئه‌وكات سوپای ئه‌مه‌ریكا كۆنتڕۆڵی به‌غدای كرد، بووه هۆكاری دروست بوونی پشێوی و حاڵه‌تی دزی و تاڵانی، كه ئۆستن به روونی باسی له‌و حاڵه‌تانه نه‌ده‌كرد، ئۆباڵه‌كه‌ی خسته سه‌ر لایه‌نگرانی سه‌دام حوسێن، كه به‌ر له رووخانی، ته‌واوی به‌ندییه‌كانی ئازاد كرد، گوایه ئه‌وان ده‌ستیان هه‌یه له دزیكردن و دیارده‌ی تاڵانی.
گوتیشی: له وه‌ته‌ی روودانی هێرشه‌كانی (11)ـی سێپتێبه‌ر، ژه‌نه‌ڕاڵه‌كان نه‌یانتوانی رووداوه‌كان بشارنه‌وه، ئۆستن به‌گه‌لانی عێراقی راگه‌یاند، ئێوه به‌ر له رووخانی سه‌دام حوسێن، به سه‌دامتان ده‌گووت دكتاتۆر و مرۆڤ كوژ، خه‌ڵكی عێراق وه‌ڵامی دانه‌وه كه له‌سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن دزی و تاڵانی و فه‌رهوود نه‌بوو.
سه‌رچاوه: ساسه پۆست
ك.ب