پارتی لە خانەقین دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن کرد

چاوەڕوان دەکرێت هاووڵاتیان بە گڕوتینەوە بەشداری دەنگدان بکەن
پارتی لە خانەقین دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن کرد
پارتی لە خانەقین دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن کرد

K24 – هەولێر:

پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارۆچکەی خانەقین دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن کرد، بەرپرسی نوسینگەی هەڵبژاردنی پارتی لە خانەقین رایگەیاند، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین بەشداری پڕۆسەی دەنگدان بکەن بۆ ئەوەی پێگەی کورد بەهێز بێت و ناوچەکە بگەرێندرێنەوە سەر هەرێمی کوردستان.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵانی رابردوو زیاتر لە 4 هەزار خێزان بەهۆی هەرەشەی ئەمنییەوە خانەقینیان جێهێشتووە و ئاوارە بوونە بەڵام بڕیارە بۆ ئەم هەڵبژاردنە ئەو خێزانە کوردانە بگەڕێنەوە و بەشداری پڕۆسەی دەنگدان بکەن.

ك.ب