پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ دانانی پاتریارکی نوێی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری
K24 – ههولێر:
سهرۆك بارزانی به بۆنهی دانانی پاتریاركی نوێی كهنیسهی رۆژههڵاتی ئاشووری له جیهان پیرۆزبایی له قهداسهتی پاتریارك مار ئاوای سێیهم كرد و هیوای سهركهوتنی بۆ خواست.
دهقی پهیامهكهی سهرۆك بارزانی
بەناوی خودای گەورەو میھرەبان
بەبۆنەی دانانی پاتریارکی نوێی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھان، پیرۆزبایی لە قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێیەم دەکەم و ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.
ھیوادارم دەستبەکاربوونی قەداستی پاتریارک مار ئاوای سێیەم ببێتە ھۆی پەرەپێدان و قوڵتربوونی کولتووری پێکەوەژیانی نێوان پێکھاتەکان و ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەمان و جیھاندا.
ھەر لێرەشدا جەخت لەوە دەکەمەوە کە کوردستان وەک تابلۆی جوانی پێکەوەژیان و ئازادی ئایینی و بیروڕا دەمێنێتەوەو ھیچ ھێزێک ناتوانێ ئەو ئاشتی و جوانی و پێکەوەژیانە تێکبدات.
مسعود بارزانی
13ـی ئەیلوولی 2021