نێچیرڤان بارزانی: هیچ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم ناچێته‌ به‌غدا

هه‌ر شاندێك بچێت حزبی یه‌
kurdistan24.net

 K24 – هه‌ولێر

لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری كوردستان 24، ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند ئەوان ھیچ چانسێك لەدەست نادەن بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا رێكبكەون. گوتیشی شاندی حكومەتی ھەرێم ناچێتە بەغداو ئەگەر ھەر شاندێك بچێت شاندی حزبی دەبن.

سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كه‌ له‌كاتی  بەسەر كردنەوەی ھۆڵی ئەزموونەكانی كۆتایی ساڵی قۆناغی دوا ناوەندی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دووا " ئاماژه‌ی به‌كۆمه‌ڵیك پرس و بابه‌تی په‌یوه‌ست به‌ دۆخی سیاسی و ئابوری ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان دا و ڕایگه‌یاند به‌دڵنیاییه‌وه‌ قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ر ده‌بێ.