وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌شداری له‌ به‌رنامه‌ی زانكۆی به‌رگری نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

به‌رنامه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و تایبه‌ته‌ به‌ به‌رپرسانی باڵای به‌رگری
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ واشنتن
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ واشنتن

K24- هه‌ولێر:

شاندێكی کاروباری وەزارەتی پێشمەرگە كه‌ ئەم هەفتەیە لە واشنتن دی سییە، وەك بەشێك لە گروپێكی هێزەکانی ئاسایشی عێراق بەشداریی لە بەرنامەی زانکۆی ناشناڵ دیفێنسدا ده‌كات.

سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەختیار سدیق، راوێژکاری وەزارەت و هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆكی سوپاسالاری پێشمەرگە، رۆژی یەكشەممە سه‌ردانی ئەمه‌ريكایان كرد، بۆ بەشداریكردن لە بەرنامەیەكی یەك هەفتەیی بۆ بەرپرسانی باڵای بواری بەرگری.

شاندەکە بەشێکە لە شاندێکی عێراق کە بەرپرسانی مەدەنی و سەربازیی له‌ ژماره‌یه‌ك ئاژانس و وه‌زاره‌ت لەخۆ دەگرێت. سیمینارەکە لە لایەن زانکۆی ناشناڵ دیفێنسی ئەرمیکییەوە لە بنکەی لێکۆڵینەوە ستراتییجییەکان بۆ خۆرهەڵاتی نزیك و باشووری ئاسیا ساز کراوە.

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمه‌ريكا لە فڕۆکەخانەی داڵەس، پێشوازیی لە شاندەکە کرد و لە نووسینگەی نوێنەرایەتیی لە واشنتن، لەگەڵیان کۆبووه‌وە.

بەیان سامی عبدالرحمن، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمه‌ريکا به‌شداریكردنی شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی شاندێكی عێراقیدا له‌و به‌رنامه‌یه‌ به‌ گرنگ وه‌سف كرد و گوتیشی: "ئەم جۆرە بەرنامەیە دەبێتە بنه‌مای پتەوترکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هاوبەشە ئەمه‌ریکییەکانمان."

بنکەی خۆرهەڵاتی نزیك و باشووری ئاسیا، نێسا، ئێن ئی ئێس ئەی، دەستگایەكی نایابی وەزارەتی بەرگرییە بۆ هاندانی هاوکاریی ئاسایش لە نێوان ئەمه‌ريکا و وڵاتانی ئەو ناوچەیە، بە مەبەستی بنیاتنانی ستراتیجی ئاسایش و گەشەپێدانی شەراکەت.

H.B