به فهرمی بارسێلۆنا رۆیشتنی دانی ئالڤێس ـی راگهیاند
رۆبێرت فێرناندێزی بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی فەرمی یانەکەی رایگەیاندووە، ئالڤێس بڕیاری داوە یانەکە بەجێبهێڵێت و ئێمەش رێز لە بڕیارەکەی دەگرین.
پێشتریش ماڵپەڕی گۆڵی بەناوبانگی جیهانی بەشی بڕازیلییەکەی رایگەیاند بوو، سێشەمەی رابردوو ئالڤێس و یۆڤێنتۆس گرێبەستێکیان بۆ ماوەی سێ وەرز واژووکردووە و ئەو بەرگریکارە بڕازیلییە تاکو تەمەنی ٣٦ ساڵی لە ریزەکانی یۆڤی یاریی دەکات.
بەپێی بەندێکی گرێبەستەکەی ئالڤێس، ئەو بەرگریکارەی پێشووی سێڤییا دەتوانێت بێبەرامبەر یانەکەی بەجێبهێڵێت.
دانی ئالڤێسی تهمهن 33 ساڵ، له هاوینی 2008 له یانهی سێڤییا بۆ ریزهكانی بارسێلۆنا گواسترایهوه.