ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر پێنج ناوه‌ندگیری قاعیده له توركیادا سه‌پاند

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر پێنج كه‌سدا سه‌پاند، كه كارئاسانییان بۆ رێكخراوی قاعیده له توركیا كردووه.
هه‌ریه‌ك له پارێزه‌ری توركی به ره‌چه‌ڵه‌ك میسری، مه‌جدی سالم و هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی میسری به ناوی محه‌مه‌د نه‌سره‌دین ئه‌لغه‌زلانی به‌وه تۆمه‌تبارن، كارئاسانی داراییان بۆ قاعیده له توركیا كردووه و به‌و هۆیه‌وه سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی روونكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه حه‌واڵه‌ی پاره‌یان له بری قاعیده كردووه و پاره‌یان بۆ خێزانی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی قاعیده دابین كردووه، كه هاوسه‌ره‌كانیان له زینداندان.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، سێ هاووڵاتی دیكه‌ی تورك به ناوه‌كانی جبرائیل گوزیل، سونر گورلیان، نوره‌دین موسڵحان به تۆمه‌تی كارئاسانی بۆ تۆڕێكی قاعیده له سووریا و توركیا سزا دراوون.
له كۆتایی مانگی ته‌مموزی رابردووش‌دا، ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر دوو كارئاسانكه‌ری توركدا سه‌پاند، كه كارئاسانی داراییان بۆ قاعیده و هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام كردبوو.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس