وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا به هۆی "فه‌وزا"كه‌ی كابوله‌وه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا، سیگرید كاغ، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئیدانه‌یان كرد و ره‌خنه‌یان له پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هۆڵه‌ندا له كابول گرت.
كاغ له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد، رایگه‌یاند، په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌م پێی وایه حكومه‌ت به شێوه‌یه‌كی نابه‌رپرسیارانه كاری كردووه، بۆ من هیچ رێگه‌یه‌ك نییه جگه له په‌سندكردنی ئه‌و به‌رپرسیارێتی و تۆمه‌تانه، به‌و پییه‌ی من به‌رپرسی سه‌ره‌تا و كۆتایی پرۆسه‌كه بووم.
گوتیشی: له‌و بڕوایه‌دام، سیستمی دیموكراتی و رێبازی ئیراده‌مان هانم ده‌دات بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر سیاسه‌تێكم پێ په‌سند نه‌بێت.
كاغ سه‌رۆكی پارتی "D66"ی چه‌پڕه‌وه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران، مارك روته هاوپه‌یمانییه‌كی له مانگی ئازار/ مارسی رابردووه‌وه پێكهێناوه و به‌یه‌كه‌وه حكومه‌تیان درووست كردووه.
له به‌رامبه‌ردا، مارك روته، رایگه‌یاند، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كاغ زیانێكی گه‌وره‌یه به‌ر كابینه‌كه‌ی كه‌وتووه.
هۆڵه‌ندا 1500 كه‌سی له كابوله‌وه گواستووه‌ته‌وه، كه به‌شێكیان ئه‌فغانین، به‌ڵام زۆرێك له‌و ئه‌فغانیانه‌ی پاڵێوراو بوون بۆ كشانه‌وه به‌جێماون. له‌وانه 22یان وه‌رگێڕ بوونه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا، ئه‌وه‌شی وتووه: حكومه‌تی هۆڵه‌ندا شكستی هێنا له‌وه‌ی پێشبینی گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبانی بۆ ده‌سه‌ڵات نه‌كردبوو، ئه‌وه نه‌ك ته‌نیا هۆڵه‌ندا به‌ڵكو وڵاتانی دیكه‌ی رۆژئاواش ئه‌و پێشبینیه‌یان نه‌كردبوو.
دوای له‌كارلابردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، دۆمنیك راب، به هۆی شێوازی مامه‌ڵه‌ی له پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له كابول، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سیگرید كاغ، دووه‌م حاڵه‌تی له ده‌ستدانی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه بۆ هۆی كشانه‌وه‌ی بیانییه‌كان له ئه‌فغانستان.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس