مێسی و نێیمار و مباپێ بۆ یارییەکی دۆستانە دێنە سعوودیە

مێسی و نێیمار و مباپێ
مێسی و نێیمار و مباپێ

مێسی و نێیمار و مباپێ بۆ ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانە و نمایشکاری دێنە سعوودیە و سەرەتای ساڵی داهاتوو بەشداریی وەرزی ریاز دەکەن.

دەستەی ئینتەرتەینمێنتی سعوودی بەفەرمی رایگەیاندووە، سەرەتای ساڵی داهاتوو یانەی پاریس سانجێرمان دێتە سعوودیە و یارییەکی دۆستانە لەگەڵ ئەستێرەکانی یانەکانی هیلال و نەسر دەکات، کە ئەو یارییە بەبۆنەی وەرزی ریاز دەکرێت کە چالاکییەکی تایبەتە بە کات بەسەربردن.

بەگوێرەی راگەیاندراوەکە هەریەکە لە لیۆنێل مێسی و نێیمار داسێلڤا و کیلیان مباپێ بەشێک دەبن لە پێکهاتەی پاریس سانجێرمان لە یارییەکە، کە مانگی یەنایەری داهاتوو لە شاری ریاز بەڕێوە دەچێت.