به‌وێنه و ڤيديۆ.. جوانترين ئه‌سپه له جيهان
K24- هه‌ولێر
ماڵپه‌رى "روسيا اليوم" وێنه‌ى جوانترين ئه‌سپى جيهانى بڵاوكردووته‌وه تێدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات زۆربه‌ى ئه‌سپ سواره‌كانى جيهان، خه‌ونى ئه‌وه‌يان هه‌يه ئه‌سپێكى له‌و جۆره‌يان هه‌بێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌هۆى جوانى قژييه‌وه ده‌نگۆێكى زۆرى له‌تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌دواى خۆي‌دا هێناوه.
بڵاويشكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئه‌سپه ناوى "فريدريك"ــه و ته‌مه‌نى 15 ساڵه، له ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا ده‌ژيت، ره‌نگێكى ره‌ش و قژێكى درێژى هه‌يه، كاتێك له‌نێو سه‌وزاييدا راده‌كات، سه‌رنجى هه‌موو كه‌سيك به‌لاى خۆي‌دا راده‌كێشێت.