هۆشیار زێباری: نه‌یاران له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه ده‌یانه‌وێت پارتی له قالب بده‌ن
K24- هه‌ولێر:
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی حزبه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ده‌ڤه‌ری ئامێدی رایگه‌یاند: پارتی خاوه‌نی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانه.
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، نه‌یاران له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه ده‌یانه‌وێت پارتی له قالب بده‌ن، به‌ڵام نابێت ئه‌و حه‌زه‌یان بێته دی و له مه‌یدان و ده‌نگدان ده‌بێت پارتی هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، به به‌شداریكردنێكی فراوانی جه‌ماوه‌ری پارتی له پرۆسه‌ی ده‌نگدان، هه‌موو ئه‌و خه‌ونانه‌ی ناحه‌زان له‌بار ده‌چن، بۆیه پێویسته هه‌ر ئه‌ندام و لایه‌نگرێكی پارتی كه مافی ده‌نگدانی هه‌بێت، له رۆژی ده‌نگدان بچێته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ئه‌ركی خۆی له‌و باره‌یه‌وه جێبه‌جێ بكات.
H.B