عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك هه‌واڵی ژماره‌یه‌ك میدیا به‌ درۆ ده‌خاته‌وه

"له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تاكو ئێستاش پشتگیری خۆم بۆ كاندیدانی پارتی له‌ سنووره‌كه‌ ده‌ربڕیوه‌"
عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك
عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك

K24 - هه‌ولێر:

عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك، هه‌واڵی ژماره‌یه‌ك میدیا به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌ و پشتگیری خۆیشی بۆ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سنووری چه‌مچه‌ماڵ و پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند.

عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك تایبه‌ت به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك میدیا هه‌واڵی بێ بنه‌مایان له‌ باره‌یه‌وه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه،‌ به‌ڵام ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ هیچیان راست نین و دوورن له‌ راستییه‌وه‌، به‌تایبه‌تیش گوایه‌ پشتگیری كاندیدانی پارتی ناكات.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "من له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تاكو ئێستاش پشتگیری خۆم بۆ كاندیدانی پارتی له‌ سنووره‌كه‌ ده‌ربڕیوه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین، هه‌ر شتێكیش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ بڵاوبووبێته‌وه،‌ له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ هه‌واڵی ساخته‌ و هه‌ڵبه‌ستراوه‌ و هیچ راستییه‌كی تێدا نییه‌".