پۆلیسی ههولێر: بكوژهكهی كهسنهزان دهستگیر كرا
K24 - ههولێر:
موقهدهم هۆگر عهزیز، گوتهبێژی پۆلیسی پارێزگای ههولێر رایگهیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر (4)ی بەرەبەیان، لە ناحیەی کەسنەزان ڕووداوێکی کوشتن ڕوویدا.
راشیگهیاند، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداو دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ئالان احمد عبداللـە) لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، كوژراوه.
روونیشیكردهوه، تیمەکانی پۆلیس دوای وەرگرتنی زانیاری و لەڕێگای کامێرای چاودێری توانرا بکەری سەرەکی تاوانەکە بەناوی (خ. ص. ح.) دەستگیر بکرێ، هەروەها چەند کەسێکی تریش بەناوەکانی (د.خ.ص) و (م. هـ. م.) و (هـ. ن. ع.) دەستگیر کران.
ئاماژهیپێكرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە کرا، بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەند کردنی تۆمەتباران بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان.