وه‌زیری شاره‌وانی: سه‌ره‌ڕای قه‌یران و نه‌خۆشی خزمه‌تگوزارییه‌كان نه‌وه‌ستان
K24 - هه‌ولێر:
له واڵی فه‌رمی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆی ئابووری و نه‌ناردنی شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه، بۆ یه‌ك ڕۆژیش له هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان نه‌وه‌ستاون و حكومه‌ت توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتووانه كه‌رته‌كانی حوكمڕانێتی به‌ڕێوه ببات.
راشیگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆی داراییی به‌غدا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و نه‌دانی شایسته‌كانی خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام توانراوه سه‌ركه‌وتووانه كه‌رته‌كانی حوكمڕانێتی له هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌موو بارودۆخێكی ناخۆش به‌ڕێوه ببرێت و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هاووڵاتییان بكات.
جه‌ختیكرده‌وه، ته‌نانه‌ت له هه‌ره بارودۆخه ناخۆشه‌كاندا بۆ ته‌نیا یه‌ك ڕۆژیش خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان نه‌وه‌ستاون، له هه‌ر بارودۆخێكی ناخۆشدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌ك رۆژیش ئاستی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی فه‌رامۆش نه‌كردووه و سه‌ره‌ڕای قه‌یران و په‌تای كۆرۆنا و نه‌خۆشی و ناخۆشی.
ئاماژه‌یپێكرد، بێجگه له به‌رده‌وامبوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاشه‌كه‌وتێكی هه‌بووبێت، توانیومانه پرۆژه‌ی پێ بكه‌ین و له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تكردنی شار و شارۆچكه‌كانماندا به‌رده‌وام بین.