سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە ئوردن و عێراق دەكات

له‌ دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی نەمسا قوربانیدانی گەلی كوردستانی بۆ گەیشتن بە ئازادی بەرز نرخاند
سەرۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی لە "ئۆسكار ڤوستنگەر"، باڵیۆزی نەمسا لە ئوردن و عێراق دەكات
سەرۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی لە "ئۆسكار ڤوستنگەر"، باڵیۆزی نەمسا لە ئوردن و عێراق دەكات

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ چوارشەممە (22ی ئەیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) لە سەلاحەددین پێشوازی لە "ئۆسكار ڤوستنگەر"، باڵیۆزی نەمسا لە ئوردن و عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و نەمسا جەخت لە برەودانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا و فراوانكردنی پەیوەندییەكان لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان كرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی نەمسا ستایشی رۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش، خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستانی بۆ گەیشتن بە ئازادی بەرز نرخاند.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا تیشك خرایە سەر تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەكانی مانگی ئۆكتۆبەری داهاتووی عێراق و هەردوولا هیوایان خواست هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ببێتە هۆكارێك بۆ باشتربوونی دۆخی گشتیی عێراق و بەدیهاتنی خواستی هاووڵاتیان بۆ گۆڕانكاری.

بارودۆخی شنگال و ئاستەنگەكانی بەردەم ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال تەوەرێكی دیكه‌ی ئەو دانیشتنە بوو.

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ لە باڵیۆزی نەمسا لە ئوردن و عێراق كۆبووه‌وه‌
سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ لە باڵیۆزی نەمسا لە ئوردن و عێراق كۆبووه‌وه‌