به ڤیدیۆ...كوردستان24 دوایین گۆڕانكاری و ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌ی برایه‌تی به‌سه‌ر ده‌كاته ڕوو
یانەی برایەتی لە پێناو بەشداری كردن لە خولی یانە پلەیەكەكانی عێراق ئامادەكارییەكانی دەستپێكردووە، كوردستان24ـیش له ڕاپۆرتێك مه‌شق و راهێنانه‌كانی ئه‌م یانه دێرینه‌ی شاری هه‌ولێر به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه و دوایین ورده‌كاری و گۆڕانكارییه‌كانی ده‌خاته ڕوو.
تەنھا چەند رۆژیكیش لە بەردەم ستافی راھێنەری ئەم یانە ھەیە بۆ ململانێیه‌كانی خولی پله‌یه‌كی عێراق ئاماده بكه‌ن، ئەمەش بەھۆی ئەوەی ئیدارەی یانەكە بە دەرنگەوە بریاری بەشداری كردنی لە خولەكە دا.
بۆ ئەم مەبەستەش چەندین یاریزانانیان لە دووررۆژی رابردوو گواستۆتەوە ریزەكانی.
یارییەكانی خولی یانەپلە یەكەكانی عێراق لە رۆژی6 ئەم مانگە دەستپێدەكات، یانەی برایەتیش هاوشان له‌گه‌ڵ یانه‌كانی گازی باكوور و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله كه‌وتوونه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی باكوور و سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ش له شاری كه‌ركووك ده‌كرێن.