مۆرینیۆ: ده‌مه‌وێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه هانده‌رانی رۆما دڵخۆش بكه‌م
خۆزێ مۆرینیۆ راهێنه‌ری پورتوگالی یانه‌ی رۆما له پرێس كۆنفرانسێكدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ئه‌م وه‌رزه ببنه پاڵه‌وانی سێریا ئه‌ی پێویسته 30 یاری ببه‌ینه‌وه نه‌ك 3 یاری.
پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی رۆما به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئۆدێنزێ، خۆزێ مۆرینیۆ ده‌ڵێت: من کەسێکی زۆر هاوسەنگم و دەزانم بۆچی و لەبەرچی لێرەم، من لەبەر رابردووم و ئەنجامە باشەکان و کارەکانم لێرەم، دەمەوێت خەڵکی ئەم شارە دڵخۆش بن، بەڵام نەک لەبەر 3 بردنەوەی ئەم وەرزە، به‌ڵكو دەمەوێت لە کۆتایی وەرزیش بە دڵخۆشی بیانبین.
مۆرینیۆ گوتیشی: ئێمە ئێستا لەسەرەتای وەرزین و ئەنجامەکانی رابردوومان نابێتە پێوەر بۆ ئامانجەکەمان، ئێمە ئەگەر بمانەوێت ناسناوی ئەم وەرزە بەدەست بێنین، ئەوا دەبێت سی بردنەوە بەدەست بێنین نەک سێ بردنەوە، هه‌روه‌ها ئێمە خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانین کە لە توانایاندا هەیە هەموو یارییەک هاوکارییەکی باشمان بکەن، بۆیە دڵنیام کە ئەم وەرزە، وەرزێکی جیاواز دەبێت بۆ رۆما.
یانه‌ی رۆما ئه‌م وه‌رزه به راهێنه‌رایه‌تی خۆزێ مۆرینیۆ 4 یاری له سێریا ئه‌ی كردووه 3 بردنه‌وه و شكستێكی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی دێت.