پێشمەرگە پەلامارێكی داعشی لە میحوەری خازر تێكشكاند

زیاتر لە 40 چەکداری داعش کوژراون

K24 - ھەولێر

چەكدارانی داعش لە میحوەری خازر ھێرشێكی بەرفراوانیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە ھێرشەكەی داعشی تێكشكاند و زیاتر لە 40 چەكداری داعش كوژراون.

پەیامنێری (كوردستان24) رایگەیاند: "شەوی رابردوو چەكدارانی داعش ھێرشێكی فراوانیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە میحوەری خازر، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕبەردەوام بوو، هێزەکانی پێشمەرگە هێرشەكەی داعشیان تێکشکاند و زیاتر لە 40 چەکداری داعش کوژراون کە زۆربەیان خۆکوژ بوون".

پەیامنێرمان گوتیشی: "هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرزاییەکانی حەلەبییە لە میحوەری کەسکێ حەوت چەکداری داعشی کوشتووە، لە هەوڵدابوون لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە نزیك ببنەوە".

ئەمە لە كاتێكدایە رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو لە ئۆپەراسیۆنێكدا ھێزی پێشمەرگە‌ به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سعوود بارزانی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانی چەندین گوندی كاكەیی و شەبەك نشین لە سنووری میحوەری خارز لە بندەستی چەكدارانی داعش رزگار بكەن.