نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی نویی فه‌ره‌نسا پرسه‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد
K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/9/25، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ئيريك شۆڤاليێ، باڵيۆزى تازه‌ى فه‌ره‌نسا له عيراق كرد.
له ديدارێكدا وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون و هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ باڵيۆزی نوێی فه‌ره‌نسا، نێچيرڤان بارزانى پوخته‌يه‌كى له‌باره‌ى دۆخى سياسى، هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێشبينى بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له عيراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى داعش و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م عيراق پێشكه‌ش كرد.
هه‌ردوولا خواستى هاوبه‌شيان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا ده‌ربڕى و هاوڕابوون، كه فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌توانن هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگيرى له عيراق، كه كاريگه‌ريى ئه‌رێنى به سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌شه‌وه هه‌يه.
ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى زياترى فه‌ره‌نسى له عيراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو، كه كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر، ئاماده‌ى بوو.