ئێران و ڤەنزوێلا لەبارەی ئاڵوگۆڕی نەوت رێککدەکەون

ڤەنزوێلا نەوتی قورس بە ئێران دەدات
نەوتی ئێران
نەوتی ئێران

K24 - هەولێر

چەند سەرچاوەیەک ئاشکرای دەکەن، ڤەنزوێلا و ئێران لەسەر ئاڵوگۆڕێ کاڵا بە کاڵا رێککەوتوون.

بە گوێرەی رێککەوتنەکە، ڤەنزوێلا نەوتی قورس بە ئێران دەدات و لەبەرامبەردا ئێران بەرووبوومە نەوتییەکان هەناردەی ڤەنزوێلا، بڕیارە یەکەم باریش ئەم هەفتەیە بگاتە ڤەنزێلا.

چەند سەرچاوەیەک بۆ ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەیان بەوەداوە، سەرەڕای سزاکانی ئەمەریکا، بەڵام ڤەنزوێلا کار دەکات بۆ ئەوەی نەوتەکەی هەناردە بکات، بۆ ئەوەش رێککەوتن لە نێوان هەردوو کۆمپانیای پێترۆلیۆس دی ڤەنزوێلی و کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی واژۆ کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەک، رێککەوتنی گۆڕینەوەی کاڵا بە کاڵا لە قۆناغی یەکەمدا بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام دەبێت و ئەگەری هەیە دوای تەواو بوونی کاتەکەی درێژ بکرێتەوە.