"مێسی هاوڕێیه‌تی نێوان نێیمار و مباپێ تێكدا"
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كانی فه‌ره‌نسا، لیۆنێل مێسی هۆكاره بۆ تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كلیان مباپێ و نێیمار داسیلڤا، له كاتێكدا له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2017ـه‌وه كه به‌یه‌كه‌وه ئه‌و دووانه له پاریس یاری ده‌كه‌ن به‌هێزترین په‌یوه‌ندییان هه‌بووه.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان له دوایین یاری خۆی به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له خولی فه‌ره‌نسا سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، دوو گۆڵه‌كه‌ی پاریس له لایه‌ن جۆلیان دراكسله‌ر و ئیدریسا گای تۆمار كران.
له‌و یارییه‌دا كلیان مباپێ له خوله‌كی 88 له یاریگه دێته ده‌ره‌وه و له شوێنی دانیشتن كامیراكان ئه‌و دیمه‌نه‌یان گواستووه‌ته‌وه كه تێیدا مباپێ به توڕه‌بوونه‌وه گله‌یی له نێیمار ده‌كات كه به ئه‌نقه‌ست پاسی نه‌داوه‌تێ.
رادیۆی مۆنتی كارلۆی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێسی هاتووه‌ته پاریس، په‌یوه‌ندی نێوان مباپێ و نێیمار له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌وه به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و هه‌رگیز وه‌كو ساڵانی رابردوو نییه.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه نێیمار هاوڕێیه‌كی نزیكی مێسیه و هۆكاربووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مێسی په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان بكات، ئه‌مه‌ش به خراپ به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان مباپێ و نێیمار دا شكاوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كلیان مباپێ به ناچاریی له پاریس ماوه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت بڕوات و نایه‌وێـت گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه و ئامانجی داهاتووشی یانه‌ی ریال مه‌دریده.