كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق: ئه‌وه‌ی دووجار ده‌نگ بدات به‌ند ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، ئاشكرایكرد، چه‌ندین رێككار ده‌گرنه به‌ر بۆ زامنكردنی ده‌نگی هاووڵاتیان و ئه‌نجام نه‌دانی ساخته‌كاری، له پێناو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێلایه‌ن، كه بڕیاره دوو هه‌فته‌ی دیكه له عێراق به‌ڕێوه بچێت.
جومانه غه‌لای، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، رایگه‌یاند، له دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بیانه‌وێت ده‌نگ له بری كه‌سێكی دیكه بده‌ن، یاخوود دووجار به‌شداری له پڕۆسه‌كه بكه‌ن، كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر.
راشیگه‌یاند، سه‌رپێچیكاران به (200 تا 900) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی سزا ده‌درێن، وێڕای ئه‌وه‌ش كه سزای (6) مانگ به‌ندكردنیشی بۆ دانراوه.
روونیكرده‌وه، بۆ دڵنیابوون له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق، به ئاماده‌بوونی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌یه‌ك باڵیۆزی وڵاتان له به‌غدا و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڕێوه‌چوو.
پێشتریش كۆمیسیۆن ته‌واوی هه‌نگاوه‌كان و ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته راگه‌یاندبوو، جیا له‌وه‌ش كه لێژنه‌ی ئه‌منی پێویستییه‌كانی لۆجستی بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و ئه‌منییه‌تی هه‌ڵبژاردن دابینكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه بچێت.
سه‌رچاوه: سكای نیوز