به‌ چاودێری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی دوو پڕۆژه‌ی كاره‌با له‌ مه‌خموور ده‌كرێنه‌وه‌

دوو پرۆژەی گرنگی كارەبا بەگوژمەی 1 ملیار و 742 ملیۆن دینار لە سنووری مەخموور ده‌كرێنه‌وه‌
وێستگه‌یه‌كی كاره‌با / ئه‌رشیف
وێستگه‌یه‌كی كاره‌با / ئه‌رشیف

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه‌، به‌ چاودێریی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە مەراسیمێكدا، سبه‌ی دووشه‌ممه‌ (27ـی ئه‌یلوول / سێپتێمبه‌ر) دوو پرۆژەی گرنگی كارەبا بەگوژمەی (1 ملیار و 742 ملیۆن دینار) لە سنووری مەخموور ده‌كرێنه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیگه‌یاند، بە ئامادەبوونی وەزیری كارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هەولێر، وێستگەی كارەبای بنار لە مەخموور ده‌كرێته‌وه‌.

روونیكرده‌وه‌، جیا له‌وه‌ش راكێشانی فیدەرێكی (33) كەی ڤی لە ناحیه‌ی قەراج  له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌با جێبەجێ كراوە، له‌ مه‌راسیمێكدا ده‌كرێته‌وه‌.