سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی ئیتاڵیا: دەمانەوێت لە هەولێر دەست بەکارەکان بکەین
K24- ههولێر:
ئیرینی پیڤیتی، سیاسەتمەدار و سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی ئیتاڵیا كه به سهرۆكایهتی شاندێكی كۆمپانیاكانی ئیتاڵی و ئهوروپی به سهردانێك له ههرێمی كوردستانه، له لێدوانێكی تایبهتدا بۆ كوردستا24 دووپاتیكردهوه، "شانازیە بۆ من ئەو ئەرکە دیپلۆماسییەم پێ سپێردراوە، کە 7 کۆمپانیای ئیتاڵی و یەکێتی ئەوروپا بۆ یەکەم جارە دێنە هەرێمی کوردستان".
ههروهها گوتی: "ئەوان بە گرنگییەوە هاتوون، کە دەرفەتی گەورەی کارکردن لەو ناوچەیە هەیە، ئەو کۆمپانیایانە لە بواری جیاواز کاردەکەن، وەك: ئاوەدانکردنەوە، ژێرخانی ئابووری، نەوت و گاز و گواستنەوە، کە زۆر گرنگن و کلیلی بەرەوپێشچوونن، ههروهها دارایی و لایەنی دیکەی ئابووری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری".
سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی ئیتاڵیا جهختیشی كردهوه، "فاکتەری سەرەکی تەواوی لێکتێگەیشتنەکە کولتوورە، ئێمە بڕوامان وایە، بۆ سەرکەوتنی هەردوولا و دەستپێکردنی کارەکان، کولتوور کلیلی سەرەکی سەرکەوتنە".
گوتیشی: من خۆم وەك سکرتێری گشتی نەرەیدیس دیپلۆماسی ئینتەرنەشیۆنال کەلچەر ئاند دیڤێلۆپمێنت کڵەپ"، بە گرنگییەوە دەمانەوێت لێرە لە هەولێر دەست بەکارەکان بکەین. بە بڕوای من پێویستە هانی کۆمپانیای زیاتری ئیتاڵیا و یەکێتی ئەوروپا بدەین، بۆ ئەوەی بێنە هەرێمی کوردستان و کار بکەن".
H.B