فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران: 6 سوپامان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ پارێزگاری له تاران دروستكردووه
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی كۆماری ئیسلامی ئێران، بڵاویكرده‌وه، قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قوودسی سه‌ر به سوپای پاسداران، (3) مانگ به‌ر له كوژرانی، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به هاوكاری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران و ده‌سته‌ی گشتی ئه‌ركان، 6 سوپای له ده‌ره‌وه‌ی سنووری كۆماری ئیسلامی، بۆ پارێزگاریكردن له تاران، دروستكراوه.
عه‌لی غولام ره‌شید، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی كۆماری ئیسلامی ئێران، راشیگه‌یاند، ئه‌و سوپایانه له‌سه‌ر بنه‌مای بیروباوه‌ڕه‌وه پێكهێنراون، ئه‌ركیان به‌رگری كردنه له تاران.
روونیكرده‌وه، سوپاكانیش بریتین له (حزبوڵلای لوبنانی، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و جیهادی فه‌له‌ستینی، سوپای رژێمی سووریا، حه‌شدی شه‌عبی عێراقی و میلیشیای حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی گرووپ و میلیشیای دیكه‌ی چه‌كداری له عێراقی) ، كه وه‌ك به‌ربه‌ست بۆ پاراستنی تاران دروستكراون.
جه‌ختیكرده‌وه، (3) مانگ به‌ر له كوژرانی، سوله‌یمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و (6) سوپایه كردووه، كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئێران بۆ به‌رگری له تاران پێكهێنراون، له شه‌تولعه‌ره‌به‌وه تاوه‌كو ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست درێژ بوونه‌ته‌وه.
قاسم سوله‌یمانی له (3ی كانوونی دووه‌م)ـی ساڵی رابردوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له چوارچێوه‌ی گورزێكی سه‌ربازیدا كوژرا، كاتێك قسه‌كانی غولامی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌و (6) سوپایه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری و هاوكاری ده‌كرێن.
له سنووری نێوان سووریا و عێراقدا، به‌تایبه‌ت نێوان (بوكه‌مال) و (دێره‌زوور)، تا (مه‌یادین)، ناوچه‌یه‌كی گه‌رمی پڕ له میلیشیاكانی ئێرانیه، جیا له‌وه‌ش له ناوه‌خۆی عێراقیش ژماره‌یه‌كی زۆری میلیشیای چه‌كداری نزیك له ئێران، دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كه‌ن، به‌رده‌وامیش واشنتن ئه‌و گرووپ و میلیشیایانه به تێكدانی سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه وه‌سف ده‌كات.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان