وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو تەواوبووە

"بەم نزیکانە بڕیاری وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ لەسەر ئەو هەیکەڵە دارێژراوە نوێیە دەردەچێت"
هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی هەردوو هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو تەواوبووە
هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی هەردوو هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو تەواوبووە

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی میلاکاتی هەردوو هێزەکانی پشتیوانی (یەک و دوو) تەواوبووە و بەم نزیکانە بڕیاری وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ لەسەر ئەو هەیکەڵە دارێژراوە نوێیە دەردەچێت و هاوپەیمانانیش پشتگیری خۆیان بۆ ئەو هەنگاوانە دووپاتکردەوە.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، بەڕێوەبەری پلاندانان و میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی کۆڵۆنێڵ چارڵی، راوێژکاری باڵای هێزەکانی بەریتانیا و کۆڵونێل مایک راوێژکاری هێزەکانی ئەمریکا و هەریەک لە راوێژکارانی باڵای سەربازی ئەڵمانیا و هۆڵەندا، لەگەڵ نوێنەرانی باڵای هێزەکانی پشتیوانی (یەک و دوو) کۆبوونه‌وە.

دیمه‌نی كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نی كۆبوونه‌وه‌كه‌

ئاماژه‌یپێكرد، بەوردی تاوتوێی هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی ئەو هێزانە کرا کە دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و هاوشێوەی وەزارەت میلاکاتیان رێکدەخرێتەوە.

جه‌ختیكرده‌وه‌، هەر لەوکۆبونەوەیەدا لە سەر ژمارە و خشتەی میلاکاتی هەردوولا گەیشتە پەسندکردن و بڕیاریشدرا لەچەند رۆژی دادێت بەو رێکخستنە نوێیەی کراوە، فەرمانی وەزاری بۆ دەربکرێت.