كڵۆپ رووبهڕووی یانهیهك دهبێتهوه كه ئهم وهرزه نهدۆڕاوه
لیڤەرپوول دوای بردنەوە قورسەکەی گەڕی یەکەم لە یاریگای خۆی بەرامبەر ئەیسی میلان، لە گەڕی یەکەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، ئەمجارەیان لە دەرەوەی یاریگای خۆی سبهی له كاتژمێر 10:00ـی شهو رووبەڕووی پۆرتۆی پۆرتوگالی دەبێتەوە.
یانە ئینگلیزیەکە لە کاتێکدا رووبەڕووی رکابەرەکەی دەبێتەوە، ئەوان ئەم هەفتەیە دوای 3 بردنەوەی لەسەر یەک لە پرێمەرلیگ، بەرامبەر برینتفۆرد بەرامبەربوون.
رێدز لە دوو وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ، تەنها یەکجار لە دەرەوەی یاریگای خۆی دۆڕاوە، ئەویش وەرزی 2019 بۆ 2020 بوو بەرامبەر یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لە گەڕی یەکەمی خولەکە، ئەو یانەیە لەو کاتەوە پێنج یاری دیکەیان لە قۆناخی کۆمەڵەکان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان کردووە و هیچ یارییەکیان نەدۆڕاندووە.
لیڤەرپوول بۆ ئەم یارییە بەهۆی پێکان لە تواناکانی دوو یاریزانی بێ بەش دەبێت، ئەوانیش هەر یەکە لە تیاگۆ ئالکانتارا و هارڤی ئیلیۆتن، هەروەها نابی کیتا کە یاری رابردوو بەرامبەر نۆرویچ سیتی پێکانی هەبوو، پێکانەکەی چارەسەر بووە و بۆ ئەم یارییە هیچ کێشەیەکی نابێت.
لەلایەکی دیکەوە یانەی پۆرتۆی پۆرتوگاڵیش لە یاری یەکەم ئەنجامێکی باشی بەدەستهێناوە، ئەوان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لەگەڵ ئاتڵێتیکۆ مەدرید یەکسانبوونە.
پۆرتۆ لەم وەرزە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان، هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و ئەو یانەیە لە کۆی هەشت یاری ئەم وەرزە لە خولی نێوخۆیی و چامپیۆنزلیگ، پێنج یارییان بردووەتەوە و لە سێ یاریش بەرامبەربوونە.
پۆرتۆ و لیڤەرپوول پێشتر شەشجار لە چامپیۆنزلیگ یارییان لەگەڵ یەکتری کردووە، کە دوو یاری لە قۆناخی کۆمەڵەکان بووە و لەم دوو یارییە لیڤەرپوول یارییەکی بردووەتەوە و لە یارییەکیش بەرامبەر بوونه، لە چوار یاری دیکەش لیڤەرپوول هیچ یارییەکی نەدۆڕاندوو.
بۆ ئەم یارییە دوو یاریزانی پۆرتۆ بەشداری ناکەن، پێپێ بەرگریکار بەهۆی پێکان ناتوانێت یاری بکات، هەروەها مانگولۆی بەرگریکاریش بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاری یەکەم بەشداری یارییەکە ناکات.