ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له شاری یۆتۆبۆری سوید روویدا
K24 - هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له یه‌كێك له باڵه‌خانه‌ی نیشته‌جێبوون له شاری یۆتۆبۆری سوید روویدا و به‌هۆیه‌وه 23 كه‌س گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئافتۆنبلادێتی سویدی، ته‌قینه‌وه‌كه كاتژمێری 5:00ی به‌ره‌به‌یانی به‌كاتی سوید روویداوه و به‌هۆیه‌وه وێڕای برینداربوونی 23 كه‌س، ئاگرێكی گه‌وره‌ش له باڵه‌خانه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
وه‌ك رۆژنامه‌كه له زاری به‌رپرسان و هاووڵاتیانی نیشته‌جێی باڵه‌خانه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئاگر لێیداوه، دواتر ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه بیستراوه.
به‌رپرسانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش له شاره‌كه رایده‌گه‌یه‌نن، له هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه، سه‌رجه‌م هاووڵاتیانیان له باڵه‌خانه‌كه بردووه‌ته ده‌ره‌وه و چۆڵیان كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت، تا ئێستا هۆكاری ئاگره‌كه و ته‌قینه‌وه‌كه روون نییه، تا ئێستاش پۆلیس روونكردنه‌وه‌ی له باره‌ی رووداوه‌كه نه‌داوه، كه ئایا كرده‌وه‌كه تیرۆریستییه یان رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه.