قۆناغی چوارەمی منحەی مانگانەی زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت

ناوی ئەو کەسانە بڵاودەکرێتەوە کە منحەکە وەردەگرن
مووچە
مووچە

K24 - هەولێر

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لیستی ناوی قۆناغی چوارەمی ئەو زیندانییە سیاسیانەی کە منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت بڵاوکردەوە.

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند "دوا بە دوای فەرمانمان ژمارە (192) لە رێکەوتی 28/9/2021 تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (192) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناغی چوارەم، ئەو بەرێزانەی رێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێننامەی دادنووسیان تەواوکردووە، لە کاتی راگەیاندنی خشتەی مووچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر، بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایار و مانگەکانی دواتری ساڵی 2021".

روونکراوەتەوە، بەڕچاوکردنی ئەم خاڵانە:.

1ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، دوای تەواو کردنیان سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.

2ـ ئەو زیندانیانەی کۆچی دواییانکردوە وارسەکانیان رێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.     

نووسراوی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان
نووسراوی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان
لیستی ناوی زیندانیان
لیستی ناوی زیندانیان
لیستی ناوی زیندانیان
لیستی ناوی زیندانیان
لیستی ناوی زیندانیان
لیستی ناوی زیندانیان
لیستی ناوی زیندانیان
لیستی ناوی زیندانیان
لیستی ناوی زیندانیان
لیستی ناوی زیندانیان