ئه‌سیل نوجێفی: نیگەرانین لە بوونی حەشد و قاسم سوله‌يمانی لە دەوروبەری فەللوجە
K24 - ھەولێر
پارێزگاری پێشووی مووسڵ ده‌ڵێت، نیگه‌رانین له بوونی حه‌شدی شه‌عبی و قاسم سوله‌یمانی له ده‌وروبه‌ری فه‌للوجه، چونكه ئه‌مه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌سته‌كانی خه‌ڵكی سوننە مه‌زهه‌ب ده‌بێت، بۆیه پێویسته ته‌نیا سوپای عێراق ئه‌ركی رزگاركردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌ئه‌ستۆ بگرێت و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ مووسڵ وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا رابگه‌یه‌ندرێت.
لە لێدوانێكدا بۆ (كوردستان24) ئه‌سیل نوجێفی، پارێزگاری پێشووی مووسڵ رایگەیاند: "ئێمه پێمان باشه هێزه فه‌رمییه‌كانی عێراقی ئه‌ركی رزگاركردنی ناوچه‌كان له ئه‌ستۆ بگرن، چونكه له‌لایه‌ك حه‌شدی شه‌عبی به‌تایبه‌تی بوونی قاسم سوله‌یمانی وه‌ك لایه‌نێكی ئێرانی له ده‌ڤه‌ری فه‌للوجه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ستی خه‌ڵكی سونی ده‌بێت و، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌بێته په‌یامێك كه كێشه‌كه ته‌نیا كێشه‌ی عێراق نییه، به‌ڵكو سه‌لمێنه‌ری نیازی ئێرانه بۆ ده‌ستێوه‌ردان و زیادكردنی هه‌ژموونی خۆی له عێراق، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیوادارین سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسیارێتی ته‌واو له ئه‌ستۆ بگرێت، به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژی و تاوانێك كه به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیان ده‌كرێن".
گوتیشی: "ئێمه ده‌مانه‌وێ هه‌رێمێكمان له نه‌ینه‌وا هه‌بێت، به‌ڵام نه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ به‌ڵكو له چوارچێوه‌ی عێراقدا بێت، به‌ڵام بڕیاره‌كه بۆ ته‌نیا خودی خۆم ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو بڕیاره‌كه به‌ده‌ست خه‌ڵكی موسڵه‌وه‌یه و دا‌واشیان لێ ده‌كه‌ین هاوكارمان بن، چونكه له‌و باوه‌ڕه‌دام به‌غدا ناتوانێت چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كان له سه‌رانسه‌ری وڵات بكات، بۆیه پێویسته خۆمان بۆ خۆمان به‌دوای چاره‌سه‌ری جێگره‌وه‌دا بگه‌ڕێین".