ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چوار پرسی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

"پڕۆژەی ستراتیجی نیشتمانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی" و چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك تاووتوێ ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك تاووتوێ ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند، ئەمڕۆ چوارشەممە (29ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی "مەسرور بارزانی"، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

یەکەم: خستنەڕووی رەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە هەرێمی کوردستان - عێراق).

دووەم: خستنەڕووی رەشنووسی (پڕۆژە یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان - عێراق).

سێیەم: خستنەڕووی رەشنووسی (پڕۆژەی ستراتیجی نیشتمانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان - عێراق 2021 - 2025).

چوارەم: خستنەڕووی راسپاردەی دامەزراندنی ئەنجومەنێک بە ناوی (ئەنجومەنی متمانە بەخشین بە ناوەندەکان و پڕۆگرامەکانی خوێندن لە دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان - عێراق) بۆ دانانی ستانداردی گونجاو بۆ چەسپاندنی بنەماکانی متمانە بەخشین بە جۆرێک، کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ستانداردی نێودەوڵەتی و دەستەبەری نایابی ئەکادیمی و ئاکامەکانی پڕۆسەی خوێندن و فێرکردن.