جوتیار عادل: ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانه له لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت. راشیگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له كۆنگره‌ی هۆزه عه‌ره‌به‌كان له هه‌ولێر و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و رێككاره‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێن.
له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ورده‌كاری له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران خسته‌ڕوو و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی جوتیار عادل گوتی: له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری نه‌وتی عێراق بۆ داڕشتنی خشته‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی كۆده‌بنه‌وه و ئومێده‌وارین له زووترین واده‌دا ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی بكرێت.
له باره‌ی پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیشه‌وه گوتی: داوامان كردووه هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆن بن و هێزه ئه‌منییه‌كان بێلایه‌نی خۆیان بپارێزن و ئازادی بژارده‌كانی ده‌نگده‌ران بپارێزن.
جوتیار عادل باسی له كۆنگره‌ی هۆزه‌كانی عێراقیش له هه‌ولێر كرد و گوتی: پێشتر وه‌ك حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به روونی باسی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان‌مان كرد و دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ربڕی روانگه‌ی هه‌رێم نییه و رامانگه‌یاند، ئێمه ئیجرائاتی پێویست ده‌گرینه به‌ر و ئه‌نجامه‌كانی راده‌گه‌یه‌نین.
سه‌باره‌ت به 200 ملیار دیناره‌كه‌ی عێراقیش، جوتیار عادل، گوتی: ئێمه رێككه‌وتووین و ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌ك سولفه به‌رده‌وام ده‌بێت.
گوتیشی: ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان سوورین له‌سه‌ر ئه‌و شایسته داراییانه‌ی له یاسای بودجه‌دا هاتوون.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، گوته‌بێژی حكومه‌ت له باره‌ی داخستنی 37 مزگه‌وتی شاری هه‌ولێریش به هۆی په‌تای كۆرۆناوه، گوتی: چه‌ند رێككارێكمان هه‌یه و لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئه‌و رێككارانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و مزگه‌وتانه گرتووه‌ته به‌ر و هه‌ر كاتێك لیژنه‌ی باڵا به پێویستی زانی ئه‌و مزگه‌وتانه بكرێنه‌وه، ئاساییه و ده‌كرێنه‌وه و هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌و باره‌یه‌وه نییه.
هه‌روه‌ها له باره‌ی گرنگی پڕۆژه یاسای تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنی چه‌كه‌وه، جوتیار عادل گوتی: هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت بووه‌ته دیارده، ئێمه نیگه‌رانیم له‌و دیارده‌یه و بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌ترسی له سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی. ئێمه ده‌مانه‌وێت مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك رێكبخرێته‌وه و مه‌رجه‌كانی توند بكرێته‌وه.